٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٠٣
قەیرانی ئابوریی عەڕەبستان ڕێژەی بێ کاریی زیاد کردوە

بە قووڵبونەی قەیرانی ئابوری و دەستەوەستانیی کۆمپانیاکان بۆ پێدانی موچەی کرێکارە بیانییەکان و دەرکرانی بە کۆمەڵی ئەوان، وڵاتی جۆربەجۆری وەک هێندستان و فلیپین خەریکن هاوڵاتییەکانی خۆیان لەو وڵاتە بانگ دەکەنەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیامنێری بەشی نێودەوڵەتی هەواڵدەریی فارس، لە زمان مانیلا بولتین، بە قووڵبونەوەی قەیرانی ئابوری و قەیرانی کارو دامەزراندن لە عەڕەبستانی سەعودی  وڵاتانی  جۆربەجۆری وەک هێندستان و فلیپین خەریکن هاوڵاتییەکانی خۆیان لەو وڵاتە بانگ دەکەنەوە.

لە دوایین حاڵەت دا دەوڵەتی فلیپین توانی رۆژی ڕابردوو نزیکەی 119 کەس لە کرێکارانی خۆی لە عەڕەبستان بباتە دەرەوە و ژماری کرێکارە دەرچووەکان لە و وڵاتە گەیشتە 1700 کەس.

وەزارەتی کارو دامەزراندنی مانیل ڕایگەیاند: مەزندە دەکرێ لەو مانگە دا 2 هەزار کەس لەو 11 هەزار کرێکارە فلیپینیەیەی کە لە عەڕەبستان بێکار بوونە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

دوابەدوای داخرانی 9 کۆمپنای گەورەی سەعودی 11 هەزار کرێکاری فلیپینی لەو وڵاتە کاری خۆیان لە دەست داوە.

بە گشتی بەشێکی بەرچاوی کۆمپانیا سەعودییەکان لە توانایاندا نییە موچەی کرێکارە بیانییەکان بدەن و لە ئاکامیش دا کرێکاران بە کۆمەڵ لە کار دەکراون.

دەوڵەتی نیپاڵ بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەکانی خۆی لە عەڕەبستان  وەخۆکەوتوە.پاکستانیش لەو وڵاتانەیە کە هاوڵاتییەکانی لە عەڕەبستان خەریکی کارن و بە هەزارنی دیکەش لەو وڵاتە دەرکراون....

کۆتایی کورتە نامە/310